Kosar OSMAN
29 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2015
بیشکەک
رۆژنامەی ئیسکرا پڵەس کە لە بیشکێشی پایتەختی قرقیزستان دەردەچێت، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانی وەک "بوێری ساڵ" دەستنیشانکرد.
لە رۆژنامەکەدا هاتووە کە بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان و هەڵسەنگاندنی کەسایەتییەکان دەرکەوتووە ئەردۆغان بوێرانە هەنگاوی سیاسیی لەم ساڵە ناوە.
بەم بۆنەیەوە باڵیۆزی تورکیا لە بیشکێش مەتین کڵچ، سەرنووسەری رۆژنامەی ئیسکرا پڵەس ئادیلەت ئایتیکەیڤی داوەتی نووسینگەی فەرمیی خۆی کرد. ئایتیکەیڤ باسی پاڵپشتییەکانی ئەردۆغانی بۆ قرقیزستان و جیهانی ئیسلامی کرد و ئەمەی بە باشترین هۆکار دانا بۆ هەڵبژاردنی ناوبراو.
ئەوەبوو کڵچ سوپاسی سەرنووسەری رۆژنامەکەی کرد و بەڵێنی دا کە خەڵاتی بوێری ساڵ بگەیەنێتە دەستی ئەردۆغان.
ئایتیکەیڤ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بەمشێوەی دوا: "ئەگەر سەیری قەیرانی سووریا بکەین، دەبینین زۆرترین دەستپێشخەری لەلایەن تورکیاوە کراوە و زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە تورکیادان. ئەردۆغان جگە لە یارمەتی و پشتیوانیی پەنابەران هاوکاریی باشی کرگزیستانی کردووە".
ناوبراو گوتی کە شانازی بە ئەردۆغان دەکات و هەمیشە نزای خێری بۆ دەکات.