Sertaç Bulur,Mehmet Tosun,1 23
16 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
پەرلەمانی تورکیا – AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند: "من هیچ کاتێک نەمگوتووە 'پەکەکە لەو رێکەوتە کۆتایی پێ دێت'. من هەمیشە هەوڵمداوە بەپێی توانا کاتی پرۆسەکان دیاری بکەم و گوتوومە 'لە بەهاردا ئەمە دەکەین، لە پاییزدا ئەوە دەکەین'. لە رووی ستراتیجییەوە دەزانین چۆن هەنگاو دەنێین. ئەوەی ئەنجامی دەدەین زۆر روون و ئاشکرایە. یەکەمیان تەفروتوناکردنی کەمپەکانیانە کە ٢٥ کیلۆمەتر لەو دیوی سنوورەکانمانەوەن. دووەمیان چوونە قەندیل و مانەوەیە لەوێ و جێگرکردنی حاکمیەتمانە".
لە کاتی دانیشتنی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی بوودجەی ٢٠١٨، وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیڵو وەڵامی پرسیاری ئەندامانی لیژنەی بوودجە و پلاندانانی پەرلەمانی دایەوە.
سۆیڵو وەبیری هێنایەوە کە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە پڕۆسەیەکە و ماوەی ١٤ مانگە وەزارەتی ناوخۆ دەستی پێکردووە. گوتی: "من هیچ کاتێک نەمگوتووە 'پەکەکە لەو رێکەوتە کۆتایی پێ دێت'. من هەمیشە هەوڵمداوە بەپێی توانا کاتی پرۆسەکان دیاری بکەم و گوتوومە 'لە بەهاردا ئەمە دەکەین، لە پاییزدا ئەوە دەکەین'. لە رووی ستراتیجییەوە دەزانین چۆن هەنگاو دەنێین. ئەوەی ئەنجامی دەدەین زۆر روون و ئاشکرایە. یەکەمیان تەفروتوناکردنی کەمپەکانیانە کە ٢٥ کیلۆمەتر لەو دیوی سنوورەکانمانەوەن. دووەمیان چوونە قەندیل و مانەوەیە لەوێ و جێگرکردنی حاکمیەتمانە. هاووڵاتییە کوردەکانمان بێ ترسی قەندیل، چەندی دەیانەوێ با بەشداری پرۆسەی سیاسیی بکەن و لە هەر پارتێک کە حەزی لێ دەکەن. مافی ئەوەی هەیە دەنگ بە کێ دەدا و ئێمە رێز و ستایشی بێپایانمان بۆیان هەیە. بەڵام ئەمە بە هەڕەشە نابێ".