16 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بانگهێشتی سه‌عد حه‌ریری و خێزانه‌كه‌ی كردووه بۆ فه‌ڕه‌نسا، كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان راگه‌یاندووه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و بانگهێشته په‌نادان نییه.
ئیمانوێل ماكرۆن كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له 23هه‌مین كۆنفرانسی لایه‌نه‌كانی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا سه‌ردانی شاری بۆنی ئه‌ڵمانیای كرد، سه‌باره‌ت به حه‌ریری بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن باسی له‌وه كرد كه حه‌ریری و خێزانه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بانگهێشتی فه‌ڕه‌نسا كردووه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه پهنادانێك نییه و گوتی: "له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان و سه‌عد حه‌ریری كۆبوومه‌وه و بڕیارماندا بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك حه‌ریری و خێزانه‌كه‌ی بانگهێشتی فه‌ڕه‌نسا بكه‌ین".
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن كۆشكی ئهلیزێیەوە بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ماكرۆن پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه و وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، حه‌ریری و خێزانه‌كه‌ی بانگهێشتی فه‌ڕه‌نسا كردووه.