جيهان

لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر باشووری لوبنان پێنج کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا

Ethem Emre Özcan  | 05.03.2026 - نوێکردنەوە : 05.03.2026
لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر باشووری لوبنان پێنج کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا

Beyrut

بەیروت - AA

سوپای ئیسرائیل لەو هێرشانەی بەیانی ئه‌مڕۆ كردنیه‌ سەر شارۆچکەکانی باشووری لوبنان، پێنج کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا.

سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لەو هێرشە چڕانەی لە دووی ئاداردا بۆ سه‌ر لوبنان دەستی پێکردووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی لوبنان (NNA)، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر شارۆچکەی زەوتەری ڕۆژهەڵات سەر بە پارێزگای نەباتییە و، لە ئەنجامدا سێ کەسی یه‌ك خێزان گیانیان لەدەستداوە. لە هێرشێکی ئاسمانیی دیكه‌دا بۆ سەر شارۆچکەی کەفوور سەر بە نەباتییە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوكات فڕۆکەکانی ئیسرائیل شارۆچکەکانی جیبشیت، نەباتییەی سەرێ، تەلوسە، تولین، دەیر سوریان و عەدیسەیان لە باشوور بۆردومان کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın