وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، دیپلۆماسییەکی چڕی بەڕێوە برد
Ankara
ئەنقەرە - AA
دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و وەڵامدانەوەکانی ئێران، وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگەی زنجیرەیەک پەیوەندی تەلەفۆنییەوە دیپلۆماسییەکی چڕی بەڕێوەبرد.
پاش ئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ٢٨ی شوباتدا هێرشی هاوبەشیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، فیدان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران، عێراق، سعوودیە، قەتەر، سووریا، میسر و ئیندۆنێزیا بە تەلەفۆن تاوتوێی پێشهاتەکان و ئەو هەنگاوانەی کرد کە دەکرێت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بنرێن.
هەمان ڕۆژ وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئیمارات، ئیسپانیا و هەنگاریا بە جیا پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام دا و، تاوتوێی هێرشەکانی ناوچەکەیان کرد.
هەروەها فیدان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش، کایا کالاس پێشهاتەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد و، باس لەو دەسپێشخەرییە دیپلۆماسییانە کرا کە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان لە ئارادان.
وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، ڕۆژی دووی ئادار لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان، جەیهون بایرامۆڤ هەوڵەکانی کۆتاییهێنانی شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
پاشان فیدان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بولگاریا، ناديجدا نينسكی هەڵسەنگاندنیان بۆ لێکەوتەکانی شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەکە کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان-نوێل بارۆ بە تەلەفۆن پەرەسەندنەکانی ناوچەکەی بە شێوەیەکی بەرفراوان تاوتوێ کرد.
لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون کرا لەبارەی هەنگاوە بەرجەستەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و کۆتاییهێنان بە هێرشەکان.
