جيهان

میدیای ئەمریکا: "دۆناڵد ترەمپ کۆنگرێس لە ھێرشەکەی سەر ئێران ئاگادار کردووەتەوە"

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند لە ھێرشەکانی سەر ئێراندا ھێزی وشکانییان بەکارنەھێناوە، لە ئێستادا ناتوانێت پێشبینی ماوە و مەودای ھێرشەکانی سەر ئێران بکات.

Şilan Turp, Mohammad Kara Maryam  | 03.03.2026 - نوێکردنەوە : 03.03.2026
میدیای ئەمریکا: "دۆناڵد ترەمپ کۆنگرێس لە ھێرشەکەی سەر ئێران ئاگادار کردووەتەوە"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، سەرۆکی وڵاتەکەیان، دۆناڵد ترەمپ بە نامەیەک کۆنگرێسی لە بارەی دەسەڵاتەکانی ئاگادارکردووەتەوە سەبارەت بە بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانی جەنگ دژبە ئێران.

ھەروەھا میدیاکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کرد كە ترەمپ لە ئاگادارییەکەدا باسی لەوە کردووە ئەگەر پێویست بکات، ئەوا ڕشوێنی زیاتر بەرامبەر بە ئێران دەگرنەبەر.

کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ لەو ئاگادارییەی لەبارەی ھێرشەکانی سەر ئێران بۆ کۆنگرێسی ناردووە ئاماژەی بەوە کردووە لە ھێرشەکانی سەر ئێراندا ھێزی وشکانییان بەکارنەھێناوە، ڕاشیگەیاندووە کە لە ئێستادا ناتوانێت پێشبینی ماوە و مەودای ھێرشەکانی سەر ئێران بکات.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەش کردووە کە لەسەر بنەمای فەرمانەکانی خۆی، ھێزەکانی ئەمریکا گورزی توند و وردیان لە ژمارەیەک ئامانج لەناو ئێراندا وەشاندووە و، ئەگەر پێویست بکات، ئەوا ڕشوێنی زیاتر بەرامبەر بە ئێران دەگرنەبەر.

ھەر بەپێی هەواڵی کەناڵەکە، دۆناڵد ترەمپ تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە لە چێوارچێوەی بەرپرسیارێتی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکادا ھەنگاوی سەربازییان دژبە ئێران ناوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın