جيهان

مارکۆ ڕۆبیۆ: "قۆناغی داھاتوو بۆ ئێران توندتر دەبێت"

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران بووەتە "ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ"، بۆ سەر ئەمریکا و ئیسرائیل.

Hakan Çopur, Zahir Sofuoğlu  | 03.03.2026 - نوێکردنەوە : 03.03.2026
مارکۆ ڕۆبیۆ: "قۆناغی داھاتوو بۆ ئێران توندتر دەبێت"

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ ڕایگەیاند کە سوپای ئەمریکا ھێشتا ھێرشی توند و بەھێزیان نەکردووەتە سەر ئێران و ئاماژەی بەوەشدا کە قۆناغی داھاتوو بۆ ئێران، توندتر دەبێت.
مارکۆ ڕۆبیۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران بووەتە "ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ"، بۆ سەر ئەمریکا و ئیسرائیل.

ڕاشیگەیاند کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئێستای ھێرشەکان بۆ سەر ئێران، لەناوبردنی توانای مووشەکە بالیستییەکەی ئێرانە.

ھەروەھا باسی لەوەش کرد کە ئێران مانگانە، ١٠٠ مووشەکی ھێرشبەری بەرھەمدەھێنێت و لە بەرامبەردا مانگانە شەش بۆ حەوت مووشەکی بەرگریی بەرھەدەھێنێت.

ھەروەھا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ ڕایگەیاند کە سوپای ئەمریکا ھێشتا ھێرشی توند و بەھێزیان نەکردووەتە سەر ئێران و گوتی: "قۆناغی داھاتوو بۆ ئێران، توندتر دەبێت".

مارکۆ ڕۆبیۆ لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران، ئەوە گوتی: "لەگەڵ ئەوەی ھیوادارم دەسەڵاتێک نوێ لەوێ ببینین، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە ھەر کەسێک ساڵێکی دیکە حوکمی ئەو وڵاتە (ئێران) بکات، خاوەنی ئەم مووشەکە بالیستیانە نابێت کە ھەڕەشەمان لێ بکات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın