جيهان

"دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ماوەی چەند مانگێکە چاودێری جموجۆڵەکانی عەلی خامنەییان کردووە"

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە بەرلەوەی ڕابەری ئیران، عەلی خامنەیی لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا و ئیسرائیل بکوژرێت، بۆ ماوەی چەند مانگێک لەلایەن دەزگا ھەواڵگرییەکانی واشنتۆن و تەل ئەبیب چاودێری جموجۆڵەکانی کراوە.

Dilara Karataş, Muhammed Kılıç  | 02.03.2026 - نوێکردنەوە : 02.03.2026
"دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل  بۆ ماوەی چەند مانگێکە چاودێری جموجۆڵەکانی عەلی خامنەییان کردووە"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، بۆ ماوەی چەند مانگێک، چاودێری جموجۆڵەکانی ڕابەری ئێران، عەلی خامنەیی و گەورە بەرپرسانی ئێرانیان کردووە.

پێنج بەرپرسی باڵای ئەمریکا بە تۆڕی "CNN"یان ڕایگەیاندووە، بەرلەوەی ڕابەری ئیران، عەلی خامنەیی لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا و ئیسرائیل بکوژرێت بۆ ماوەی چەند مانگێک ڕۆژانە، لەلایەن دەزگا ھەواڵگرییەکانی واشنتۆن و تەل ئەبیب چاودێری جموجۆڵەکانی کراوە.

بە گوتەی بەرپرسەکانی ئەمریکا، لەو ماوەیەدا، دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، زانیارییان بەدەست دەگەیشت لەبارەی پەیوەندی، نامە گۆڕینەوە و ئەو شوێنەی کە عەلی خامنەیی بۆ پاراستنی گیانی لە کاتی ھێرشکردنە سەری، خۆی تیایدا حەشار دەدا.

باسیان لەوەش کردووە کە پڕۆسەی چاودێریکردنەکە تەنھا بۆ جمووجۆڵەکانی عەلی خامنەیی سنووردارنەبوو، بەڵکو گەورە بەرپرسانی سیاسی و فەرماندە باڵا سەربازییەکانی ئێرانیش گرتبووە.

ئاشکراشیان کردووە کە بەپێی زانیارییە ھەواڵگرییەکان و پڕۆسەی چاودێرکردنەکە، زۆر جار ئەو کەسانە لە یەک شوێندا کۆدەبنەوە و لەبەر ئەوە بوو دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل چاوەڕوانی کاتی گونجابوون بۆ ئەوەی ھێرش بکەنە سەر ئەو بەرپرس و فەرماندە باڵانەی ئێران لەنێویاندا، عەلی خامنەیی.

ڕوونیشیان کردووەتە کە دەزگا ھەواڵگرییەکان لە کاتی چاودێریکردندا، تێبینیان کردبوو کە عەلی خامنەیی لە کاتی ڕۆژدا ھەست بە سەلامەتی دەکات و لەو کاتانەدا پرۆتۆکۆڵە ئەمنییەکانی خۆی سووک کردووە، ئەمەیش بووە ھۆی ئەوەی کە ھێرشەکە لە شەوەوە وەک لە سەرەتادا پلانی بۆ دانرابوو بۆ کاتژمێرەکانی بەیانی بگۆڕدرێت.

ھەروەھا ئەوەی کە بەرپرسانی باڵای ئێران پلانیان دانابوو کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەی جیا لە ناو کۆمەڵگایەکدا کە نووسینگەی سەرکردایەتی و دەزگاکانی ئاسایشی نەتەوەیی لە تاران لێبوون، بە "دەرفەتی ھەواڵگریی گونجاو" بۆ ئەنجامدانی ھێرشەکە دەستنیشان کرا.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە ئاکامی ھێرشی ئاسمانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەکی تاران، ڕابەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازیی ئێران، کوژران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın