Hussien Elkabany
02 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2026
ئیستانبوڵ ــ AA
سوپای کوێت ڕایگەیاند کە ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا لە ئاسمانی کوێت کەوتوونەتە خوارەوە.
بۆ ڕۆژی سێیەمە ڕۆژە لەسەر یەکتر، ئێران لە وەڵامی ھێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، بەردەوامە لە ئاراستەکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی عەرەبی لەنێویاندا کوێت.
سوپای کوێت لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "بەیانی ئەمڕۆ دووشمە، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا لە ئاسمانی کوێت کەوتوونەتە خوارەوە".
ڕاشیگەیاندووە کە سەرجەم تیمەکانی ناو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ڕووداوەکە، ڕزگاریان بووە.
باسی لەوەش کردووە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەبارەی زانینی ھۆکاری ڕووداوەکە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.