كوێت
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به رێوڕه‌سمێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌میری كوێت شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابیر ئه‌لسه‌باح پێشوازی لێ كرا.
فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌مینه ئه‌ردۆغان ساعەت 7:10 خولهك به كاتی توركیا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوێت نیشته‌وه.
ئه‌میری كوێت شێخ سه‌باح له قادرمه‌ی فڕۆكه‌كه پێشوازی له ئه‌ردۆغان كرد و پاشان وه‌زیرانی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی به ئه‌ردۆغان ناساند، دواتر ئه‌ردۆغان و شێخ سه‌باح بۆ ماوه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كه به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه و قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشكه‌ش به ئه‌ردۆغان كرا.
له‌سه‌ر داوه‌تی ئه‌میری كوێت ئه‌مڕۆ ئێواره سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان به سه‌ردانێكی فه‌رمی رووی له‌و وڵاته كرد. له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وا بڕیاره سبه‌ی له‌گه‌ڵ بازرگانانی كوێت له نانی به‌یانی كۆبێته‌وه و دواتر به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت شێخ سه‌باح ئه‌لخالید ئه‌لسه‌باح، سه‌رۆكی په‌رله‌مان مه‌رزوق غانم و سه‌رۆكوه‌زیران شێخ جه‌بار ئه‌لموباره‌ك ئه‌لسه‌باح كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه‌ی سبه‌ی له نانی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌میری كوێت كۆده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها زانراوه كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی توركیا، چه‌ند وه‌زیرێك به‌ره‌و كوێت به‌ڕێ ده‌كه‌ون.