پێنج وڵاتی کەنداو و ئوردن: "پێویستە حکوومەتی عێراق ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشکردنە سەر وڵاتەکانمان بگرێتەبەر"
- ھەریەک لە کوێت، ئیمارات، بەحرێن، سعوودیە، قەتەر و ئوردن ڕایانگەیاند، پێویستە حکوومەتی عێراق بەپەلە ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی ئەو ھێرشەکانەی کە لەلایەن میلیشیا و گرووپە چەکدارەکان لە خاکی عێراقەوە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ ئەنجام دەدرێن.
Arbil
ھەولێر ــ AA
ھەریەک لە کوێت، ئیمارات، بەحرێن، سعوودیە، قەتەر و ئوردن ڕایانگەیاند، پێویستە حکوومەتی عێراق بەپەلە ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی ئەو ھێرشەکانەی کە لەلایەن میلیشیا و گرووپە چەکدارەکان لە خاکی عێراقەوە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ ئەنجام دەدرێن.
لە ڕاگەیاندراوێکی ھاوبشدا کە لەلایەن ھەریەک لە کوێت، ئیمارات، بەحرێن، سعوودیە، قەتەر و ئوردن بڵاوکراوەتەوە تیایدا بە تووندی سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتانە کراوە و بە پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسای نێودەڵەتی و پەیماننامەی نێودەوڵەتی لەقەڵەم دراوە.
لە ڕاگەیاندراوە ئاماژە بە بڕیارەی ژمارە (١٨١٧) بۆ ساڵی ٢٠٢٦ کراوە کە تیایدا داوا دەکات "بەبێ ھیچ مەرجێک، ئێران دەستدرێژی و ھەڕەشەکانی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ بوەستێنێت بە تایبەتیش ئەو دەستدرێژییانەی کە لەلایەن بریکارەکانییەوە ئەنجامی دەدرێت".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا، داوا لە حکوومەتی عێراق کراوە کە بەپەلە ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی ئەو ھێرشەکانەی کە لەلایەن میلیشیا و گرووپە چەکدارەکان لە خاکی عێراقەوە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ ئەنجام دەدرێن، ئەوەیش بە ئامانجی پاراستنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەو وڵاتانە و دوورکەوتنەوە لە گرژی زیاتر.
کوێت، ئیمارات، بەحرێن، سعوودیە، قەتەر و ئوردن لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختیان لەوە کردووەتەوە، مافی ئەوەیان ھەیە بەرگریی لەخۆیان بکەن و ھەموو ڕێوشوێنێکی پێویستیش بگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروەریی و ئاسایشی وڵاتەکانیان.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، ھاتووە: "سەرکۆنەی ئەو پیلانانە دەکەین کە لەلایەن شانە نووستووەکانی سەربە ئێران و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک حزبوڵڵا بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی ناوچەکە دانراون".
