عێراق

ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکایی لە بەغدا ڕفێندرا

Haydar Karaalp  | 31.03.2026 - نوێکردنەوە : 31.03.2026
ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکایی لە بەغدا ڕفێندرا

Baghdad

بەغدا - AA

ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکایی بە ناوی شیلی كتلسۆن لە بەغدای پایتەختی عێراق ڕفێدرا.

لەم بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکایی شیلی كتلسۆن لە بەغدای پایتەخت ڕفێدراوە.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە کە پەیوەندیدار بە دۆسیەکە کەسێکیان دەستگیر کردووە و جەخت لەوەش کراوەتەوە کە هێزە ئەمنییەکان ڕێگە نادەن ئاسایشی میوانانی بیانی بخرێتە مەترسییەوە.

بە پێی ئەو زانیارییەی لە میدیاکاندا بڵاو کراوەتەوە، شیلی كتلسۆن لە نزیک ئەو هۆتێلەی لە بەغدای پایتەخت لێی نیشتەجێ بووە، ڕفێندراوە.

لەم بارەیەوە سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، فەریق سەعد مەعن بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın