عێراق

لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەرڕێژبوون؛ هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوە لە بەنداوی دهۆک دەستیپێکرد

بە بەشداریی تیمه‌كانی پۆلیسی ژینگه‌ و دارستان، هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەی بەنداوی دهۆک لە پاشماوە و زبڵ و خاشاک دەستیپێکرد؛ ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ کاتی سەرڕێژبوونی بەنداوەکە کە تەنیا نیو مەتری ماوە بگاتە ئاستی "بێڵ ماوس".

Rawan Subhi Obaiullah  | 31.03.2026 - نوێکردنەوە : 01.04.2026
لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەرڕێژبوون؛ هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوە لە بەنداوی دهۆک دەستیپێکرد

Dahuk

دهۆك - AA

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆک بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و تەنیا نیو مەتری ماوە بگاتە ئاستی "بێڵ ماوس" و بەنداوەکە سەرڕێژ ببێت، ئەم دۆخە لایەنە پەیوەندیدارەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر زیانێکی ژینگەیی و تەندروستی.

لەو چوارچێوەیەدا، پارێزگاری دهۆک، عەلی تەتەر لە بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانیدا بۆ ڕەوشی بەنداوەکە، لە نزیکەوە ئاگاداری دوایین گۆڕانکارییەکانی ئاستی ئاوەکە بوو و لایه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی ڕێڕەوی ئاوەکە لە هەموو جۆرە پاشماوەیەک پاک بکەنەوە و لە ئێستادا تیمەکانی پاککردنەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەڵمەتێکی چڕدان بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی پارێزگار، تاوەکو دڵنیایی بدرێت لەوەی تێپەڕینی ئاوە زیادەکە بەناو شاردا بە شێوەیەکی پاک و بێ گرفت ئەنجام دەدرێت.

بەنداوی دهۆک کە توانای گلدانەوەی ٥٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، لە لێواری پڕبوونی تەواوەتیدایە و پێشبینی دەکرێت لە چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئاوەکە لە کۆڵەکەی سەرڕێژبوونەوە (بێڵ ماوس) تێپەڕ بێت.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی دهۆک، جیاوازییەکی گەورە لە ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵی شاری دهۆکدا بەدی دەکرێت؛ بە جۆرێک تاوەکو ئێستا ٧١٣.٢ میلیمەتر باران لە سەنتەری شار باریوە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو تاوەکو هەمان ڕێککەوت، تەنها ١٠٣.٥ ملیمەتر باران تۆمار کرابوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın