Faruk Hanedar
13 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2026
بەیروت - AA
لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلدا بۆ سەر شارۆچکەی شەبا لە باشووری لوبنان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە وەرگیراوه، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر شارۆچکەی شەبا کە پێشتر بە چەندین بیانووی جیاواز داگیرکارییەکەی تێدا فراوان کردبوو.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی لوبنان (NNA)، لەو هێرشەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.