لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا دوو ھەزار و ٣٣٩ ئیسرائیلی برینداربوون
ژمارەی کەسانەی کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا لە ئیسرائیل برینداربوون، بەرزبووەوە بۆ دوو ھەزار و ٣٣٩ کەس.
Quds
قودس ــ AA
ژمارەی کەسانەی کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا لە ئیسرائیل برینداربوون، بەرزبووەوە بۆ دوو ھەزار و ٣٣٩ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، بەھۆی ھێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، ١٩١ کەسی دیکە برینداربوون.
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی کەسانەی کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا لە ئیسرائیل برینداربوون، بەرزبووەوەتە بۆ دوو ھەزار و ٣٣٩ کەس.
ھەروەھا وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل باسی لەوەش کردووە کە لەو دوو ھەزار و ٣٣٩ بریندارە، ھێشتا ٩٠یان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە ماون و چارەسەر وەردەگرن.
ھاوکات پەیمانگای ئیسرائیلی بۆ توێژینەوەی ئاسایشی نەتەوەیی سەربە زانکۆی تەل ئەبیب ڕایگەیاندووە کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا، ١٥ کەس لە ئیسرائیل کوژراون.
