ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی توند و دەربەدەربوونی دانیشتووانی باشووری ڕووباری لیتانی لوبنان دەکات
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سوپای ئیسرائیل کە بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانیی و زەمینییەکانی بۆ سەر لوبنان، بە هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرش، فەرمانی دەربەدەربوونی بۆ ئەو کەسانە دووپات کردەوە کە لە باشووری ڕووباری لیتانی لە لوبنان دەژین.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەڤیخای ئەدرەعی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، هەڕەشەی ئەوەی کرد کە سوپای ئیسرائیل هێرشی توند لە باشووری ڕووباری لیتانی ئەنجام دەدات.
ئەدرەعی ئاماژەی بەوە کرد ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی و هۆشداریی دایە دانیشتووانی ناوچەکە ماڵەکانیان جێبهێڵن و بپەڕنەوە بۆ باکووری ڕووباری لیتانی.
هەروەها ئەدرەعی هەڕەشەی ئەوەی دووپات کردەوە ئەو کەسانەی لە نزیک ئەندامانی حزبوڵڵا و دامەزراوەکانیانن ژیانیان لە مەترسیدایە و، ژیانی ئەو کەسانەشی لە باشووری ڕووباری لیتانی ماونەتەوە لەوانەیە بکەوێتە مەترسییەوە.
