جيهان

هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر تەل ئەبیب کوژرانی دوو کەسی لێکەوتەوە

Faruk Hanedar  | 09.03.2026 - نوێکردنەوە : 09.03.2026
 هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر تەل ئەبیب کوژرانی دوو کەسی لێکەوتەوە

Tel Aviv

تەل ئەبیب - AA

وەک وەڵامێک بۆ هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، لە هێرشی مووشەکی ئێراندا بۆ سەر ئیسرائیل، لە نزیک تەل ئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

لە ڕاگەیاندراوێکی سوپای ئیسرائیلدا ئاماژە بەوە کرا مووشەکەکان لە ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدراون و سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی هەوڵی بەرپەرچدانەوەیان دەدەن.

دوای هێرشەکانی ئێران، سەرەتا لە باکووری ئیسرائیل و پاشان لە ناوچەکانی ناوەڕاست کە تەل ئەبیبی لێیە و لە ناوچەی قودس زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.

پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکە باسی لەوە کرد لە کاتی هەوڵەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ تێکشکاندنی مووشەکەکانی ئێران، دەنگی چەندین تەقینەوە لە ئاسمانی تەل ئەبیب بیستراوە.

ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە ئێران مووشەکی فرە کڵاوەیی بەکارهێناوە و پاشماوەی مووشەکەکان لە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاستی ئیسرائیل لەوانە بات-یام، حۆلۆن و یەهود بینراون کە کەوتوونەتە خوارەوە.

ئەستێرەی سووری داود ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە لە ناوچەکانی دەوروبەری تەل ئەبیب دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون. لە هەندێک ناوچەشدا زیانی ماددی کەوتووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın