جيهان

هێرشی ئێران بۆ سەر بەحرەین، ئاگری لە دامەزراوەی نەوتی ناوچەی مەعامیر لێکەوتەوە

Halime Afra Aksoy  | 09.03.2026 - نوێکردنەوە : 09.03.2026
هێرشی ئێران بۆ سەر بەحرەین، ئاگری لە دامەزراوەی نەوتی ناوچەی مەعامیر لێکەوتەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە ئەنجامی هێرشێکی ئێراندا بۆ سەر بەحرەین، دامەزراوەیەکی نەوت لە ناوچەی مەعامیر کرایە ئامانج کە وەک ناوچەیەکی پیشەسازی و شوێنی کۆمپانیای نەوتی بەحرەین (BAPCO) ناسراوە، و بەهۆیەوە ئاگر کەوتەوە.

ئاژانسی فەرمیی بەحرەین (BNA)، بە پشتبەستن بە ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی نیشتمانیی پەیوەندییەکان، زانیاری لەسەر هێرشەکە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە دامەزراوەیەکی ناوچەی مەعامیر کە کۆمپانیای نەوتی وڵاتەکەی لێیە، لە هێرشێکی ئێراندا کراوەتە ئامانج.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە ئاگر لە دامەزراوەکە کەوتووەتەوە و زیانی ماددی بەرکەوتووە.

هەروەها باس لەوە کرا هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و بەرپرسان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın