ئێران بە ئاراستەکردنی مووشەک و دڕۆن ھێرشی کردە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە بە ئاراستەکردنی مووشەک و دەڕۆن، ھێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
ماڵپەڕی ھەواڵیی "عەسری ئێران" بڵاویکردەوە کە سوپای پاسداران لە ڕاگەیاندراویکدا ئاماژەی بەوەشداوە کە ٣٠مین شەپۆلی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "بەڵێنی ڕاستی ٤"یان بۆ سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، ئەنجامداوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە: "لە ھێرشەکەدا، مووشەکەکانی خورەمشەھر، فەتاح و خەیبەر لەگەڵ ژمارەیەک دڕۆن بەکارھێنراون.
ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، ھاوکات لەگەل ھەڵبژاردنی ڕابەری نوێی ئێران ئەنجامداوە.
دوێنێ یەکشەممە موجتەبا خامنەیی لە شوێنی باوکی عەلی خامنەیی کە ڕۆژی ٢٨ی شوبات لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران کوژرا، بە زۆرینەی دەنگی ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران، وەک سێیەم ڕابەری باڵای ئەو وڵاتە، ھەڵبژێردرا.
