جيهان

ڕووسیا ئامادەیە بۆ قۆناغی دووهەمی گواستنەوەی کارمەندانی لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران

Emre Gürkan Abay  | 09.03.2026 - نوێکردنەوە : 09.03.2026
ڕووسیا ئامادەیە بۆ قۆناغی دووهەمی گواستنەوەی کارمەندانی لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران

Moskova

مۆسکۆ - AA

بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای وزەی ئەتۆمی ڕووسیا (ڕۆساتۆم)، ئەلێکسی لیخاچێڤ، ئاماژەی بەوە کرد ئامادەن بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووهەمی گواستنەوەی کارمەندە ڕووسییەکانی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران.

لە لێدوانێکدا بۆ دەزگای فەڕمی ڕاگەیاندنی پیشەسازی ئەتۆمی ڕووسیا "سترانا ڕۆساتۆم"، لیخاچێڤ هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر کرد لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.

لیخاچێڤ باسی لەوە کرد سەرەڕای سەختی دۆخەکە هێرشی ڕاستەوخۆ نەکراوەتە سەر وێستگەکە، ضەوەشی خستەڕوو سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی پەیوەست بە وێستگەکە دەکات.

لیخاچێڤ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئاسایشی کارمەندە ڕووسەکان لە وێستگەکە لە پێشینەی کارەکانیاندایە و، گوتی: "ئامادەکارییەکانمان بۆ قۆناغی دووهەمی گواستنەوەی بەشێک لە کارمەندانی وێستگەکە و ئەندامانی خێزانەکانیان بۆ ڕووسیا تەواو کردووە. لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ شوێنێکی ئارام دەیانگوێزینەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın