چوار وڵاتی کەنداو ڕووبەڕووی زنجیرەیەک ھێرشی مووشەکی و دۆڕن بوونەوە
- بە ئاراستەکردنی مووشەک و دڕۆن، ھێرش کرایە سەر ھەریەک لە بەحرێن، کوێت، سعوودیە و ئیمارات.
İstanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
ھاوکات لەگەڵ بەردەوامی ھێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە ھەریەک لە بەحرێن، کوێت، سعوودیە و ئیمارات ڕووبەڕووی زنجیرەیەک ھێرشی مووشەکی و دۆڕن بوونەوە.
لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن ڕایگەیاند کە لە ئاکامی دەستدرێژییەکی ئێران بۆ سەر بەحرێن، یەکێک لە دامەزراوە گرنگەکان لە نزیک بەندەری سەلمان کراوەتە ئاماج بەو ھۆیەوە ئاگر لە دامەزراوەکە کەوتووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەحرێن توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوێکدا باس لەوەش کراوە کە مووشەکێک کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی بەحرێن کرابوو لە یەکێک لە ناوچەی مەحرەق باکووری ڕۆژھەڕتی شاری مەنامەی پایتەخت کەوتووەتەخوارەوە و بەھۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئێران لە میانی دەستدرێژییەکانیدا، بەشیوەیەکی ھەڕەمەکی، دامەزراوە مەدەنییەکان بۆردومان دەکات و ھاتووە: "بەھۆی ھێرشێکی دڕۆنەوە لەلایەن ئێرانەوە، زیانی ماددەی بەر وێستگەیەکی پاڵاوتنی ئاو لە بەحرێن کەوتووە.
ھەروەھا وەزارەتی بەرگریی کوێت لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە ئاراستەکردنی مووشەک و دڕۆن، ھێرشکراوەتە سەر سەر کوێت.
ڕاشیگەیاندووە کە بەھۆی ھێرشەکانەوە، کۆگاکانی سووتەمەنی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوێت کراونەتە ئامانج.
ھەر لەوەبارەیەوە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی کوێت "کۆنا" بڵاویکردەوە کە بەھۆیەوە ھێرشەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە بۆ سەر کوێت، ئاگری گەورە لە کۆگاکانی سووتەمەنی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوێت کەوتوونەتەوە.
ئاژانسەکە باسی لەوەش کردووە کە ئاگری کۆگاکانی سووتەمەنی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوێت لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵ کراون.
پێشتر وەزارەتی وەزارەتی بەرگریی کوێت ڕایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئاراستەکردنی سێ مووشەک و ژمارەیەک دڕۆن، ھێرشکراوەتە سەر کوێت.
ھەر لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی سعوودیە لە چەند ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣٣ دڕۆن ئاراستەی سعوودیە کراون.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرجەم دڕۆنەکان لە ئاسمانیی سعوودیە تێکشکێندراون و ٢٤یان لە ڕۆژھەڵاتی ڕیازی پایتەخت خراونەتەخوارەوە.
ھاوکات وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەک مووشەک دڕۆن لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیمارات کراون.
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، ئەو مووشەک و درۆنانەی تێکشکاندووە و خستووەتەخوارەوە کە لەلایەن ئێرانە ئاراستەکرابوون.
لە ٢٨ی مانگی شوباتی ڕابردووە، ئەمریکا و ئیسرائیل بە ھاوبەشی ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە کە تا ئێستا بەردەوامە.
ھاوکات ئێران لە وەڵامی ئەو ھێرشانەدا، بە ئاراستەکردنی مووشەک ھێرش دەکاتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە قەتەر، سعوودیە، ئیمارات، کوێت و بەحرێن.
