جيهان

ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران عەلم ئەلهودا: "هەڵبژاردن بۆ ڕابەری باڵای ئێران کراوە و ڕابەر دیاریکراوە"

Nazenin Alp  | 08.03.2026 - نوێکردنەوە : 09.03.2026
ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران عەلم ئەلهودا: "هەڵبژاردن بۆ ڕابەری باڵای ئێران کراوە و ڕابەر دیاریکراوە"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، سەید ئەحمەد عەلم ئەلهودا، ڕایگەیاند، هەڵبژاردن بۆ ڕابەری باڵای ئێران کراوە و ڕابەر دیاریکراوە.

عەلم ئەلهودا بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاندووە، هەموو ئەو بانگەشە و هەواڵانەی کە لە هەوڵدابوون وا نیشان بدەن کە ئێستا ئەنجوومەنی شارەزایان بڕیاری نەداوە، دوورە لە ڕاستییەوە. بە پێی دەستووری وڵات هیچ کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەزایان مافی دەربڕینی بۆچوونی نییە لەم بارەیەوە.

گوتیشی: "ئێستا هەموو شتێک پەیوەنیدارە بە سکرتێری ئەنجوومەنی شارەزایان ئایەتوڵڵا حوسێنی بووشەهری کە ئەرکی ڕاگەیاندنی بۆ ڕای گشتی هەیە".

هەر لەم بارەیەوە سەید محەمەدمەهدی میرباقی، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایان وێڕای ئاماژەکردن بەوەیکە بۆچوونی ئەنجوومەنی شارەزایان بە تەواوی یەکلابووەتەوە، گوتی: "پرسی دیاریکردنی ڕابەر لە بەرپرسیارێتییە هەر گەورەکان و گرنگەکانی ئەنجوومەنی شارەزایانە. ئەم بەڕێزانە بە جددی سەرقاڵ بوون بەو دۆخە و بۆچوونی خۆیان بە پێداگرییەوە دەربڕیوە".

هاوکات نوێنەری خەڵکی قەزوێن لە ئەنجوومەنی شارەزایان حوسێن موزەفەری ڕایگەیاند: "دوای ٢٤ کاتژمێر لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەزایان، هەڵبژاردنی ڕابەری نوێی شۆڕش یەکلا دەبێتەوە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın