چین: هەڵبژاردنی ڕێبەر پرسێکی ناوخۆیی ئێرانە و بڕیارێکە بەپێی دەستووری وڵاتەکە دراوە
Beijing
پەکین - AA
چین بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی ڕێبەری ئێران، عەلی خامنەیی لە ٢٨ی شوباتدا لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا گیانی لەدەستدا، هەڵبژاردنی کوڕەکەی، مۆجتەبا خامنەیی بۆ پۆستی ڕێبەرایەتی، وەک پرسێکی ناوخۆیی ئێران و بڕیارێکی گونجاو لەگەڵ دەستووری ئەو وڵاتە هەڵدەسەنگێنێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، گوۆ جیانكون لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاساییدا لە پەکین، سەبارەت بە هەڵبژاردنی مۆجتەبا خامنەیی و
ەک ڕێبەری ئایینی لە ئێران ڕایگەیاند: "هەڵبژاردنی ڕێبەر پرسێکی ناوخۆیی ئێرانە و بڕیارێکە بەپێی دەستووری وڵاتەکە دراوە".
گوۆ ئاماژەی بەوە کرد چین دژی دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان بە هەر بیانوویەک بێت و، بانگەوازی کرد ە ڕێز لە سەروەری، ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی ئێران بگیرێت.
هەروەها گوۆ جارێکی دیکە جەختی لەسەر بانگەوازەکەی چین کردەوە بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و گەڕانەوە بۆ دیالۆگ و دانوستان لە زووترین کاتدا بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
