موجتەبا خامنەیی وەک سێیەم ڕابەری باڵای ئێران هەڵبژێردرا
Arbil
هەولێر - AA
موجتەبا خامنەیی کوڕی عەلی خامنەیی کە ڕۆژی ٢٨ی شوبات لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران کوژرا، بە دەنگی ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران، وەک سێیەم ڕابەری باڵای ئێران هەڵبژێردرا
ئاژانسی فەرمی ئێران، ئیرنا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی شارەزایانی وڵاتەکەیان لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا، ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی بە سێیەم ڕابەری باڵای وڵاتەکەیان هەڵبژاردووە.
ئەنجوومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕوو بە ڕای گشتی رایگەیاندووە کە، دوای لێکۆڵینەوەکانی ورد و لەسەربنەمای ماددەی ١٠٨ی دەستووری وڵات، بە پێی ئەرکی شەرعی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەکە، ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی بە دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەزایان وەک سێیەم ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دیاری و ڕادەگەیەندرێت.
ئەنجوومەنی شارەزایان داواشی لە هەموو چین و توێژەکانی گەلی ئێران کردووە کە "بەیعەت"ی خۆیان لەگەڵ ڕابەری نوێ ڕابگەیەنن.
موجتەبا خامنەیی لەدایکبووی ١٩٦٩ لە مەشهەد باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و دووهەمین کوڕی عەلی خامنەییە و دوای شۆڕشی ئێران هاتووەتە تاران.
ڕابەری نوێی ئێران خوێندنی خۆی لە بواری ئایینی لە حۆزەی زانستی قوم تەواو کردووە.
خامنەیی کەمتر لە میدیاکاندا ناوی هەبووە و کەسایەتییەکی دوور لە میدیایی هەبوو و لەسەر وردەکاریی ژیان و کەسایەتی زانیارییەکی کەم لەبەردەستە.
