Sinan Doğan
13 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2026
ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ١٠ی ئابی کۆڵۆمبیادا گیانیان لهدهستدا كه بە گوڕی ٧،٤ پلە بەپێوەری ڕێختەر وڵاتهكهی ههژاند، بۆ ٢٦٥ کەس بەرزبووەوە.
سەرکۆماری کۆڵۆمبیا، ئابیلاردۆ دێ لا ئێسپریا لە ڕاگەیاندراوێکدا لە کۆشکی سان کارلۆس لە بۆگۆتای پایتەخت، دوایین زانیارییەکانی لەبارەی بوومەلەرزەکەوە خستەڕوو.
دێ لا ئێسپریا ئاماژهی بهوه كرد ژمارەی گیانلەدەستدان لە کارەساتەکەدا بۆ ٢٦٥ کەس بەرزبووەتەوە، سێ هەزار و ٤٩٤ کەس برینداربوون و ٤٩٦ کەسیش بێسەروشوێنن.
ههروهها دێ لا ئێسپریا باسی لهوه كرد ئاگاداری سوور لە شارەکانی کالی، پێرێرا، کیبدۆ، مانیزالس و ئارمینیا بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە، پەیمانگەی نیشتمانیی پزیشکیی داد بڵاوی كردهوه، لە کۆی ٢٠٢ تەرم ناسنامەی ١٢٢یان دەستنیشان کراوە.