Muhammet Tarhan
12 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2026
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان لە ڕۆژانی ١٣-١٤ی ئابدا، سەردانی میسر دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە دەستکەوتووە، لە چوارچێوەی سەردانەکەدا بە هاوسەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان و وەزیری دەرەوەی میسر، بەدر عەبدولعاتی، دووهەمین کۆبوونەوەی گرووپی هاوبەشی پلاندانانی تورکیا-میسر (OPG) ساز دەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە بەشداری بەرپرسانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەدەچێت، ئەنجامەکانی دووهەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاریکاریی ستراتیجی (YDSK) کە لە چواری شوباتدا بە هاوسەرۆکایەتیی سەرکۆمارەکانی هەردوو وڵات لە قاهیرە بەڕێووچوو، لەگەڵ ئامادەکارییەکانی سێهەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە کە چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٨دا لە تورکیا ساز بکرێت، تاوتوێ دەکرێن.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان لەلایەن سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی-یەوە پێشوازی لێبکرێت و، دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا ئەنجام بدات.