جيهان

ئەمریکا داوای لەفەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکەی لە ڕیاز کرد سعوودیە بەجێبھێڵن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "داوا لە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکەمان لە ڕیاز دەکەین کە بە پەلە سعوودیە بەجێبھڵن".

Ömer Erdem, Mohammad Kara Maryam  | 09.03.2026 - نوێکردنەوە : 09.03.2026
ئەمریکا داوای لەفەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکەی لە ڕیاز کرد سعوودیە بەجێبھێڵن

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لەفەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکەی لە ڕیاز کرد سعوودیە بەجێبھێڵن.

وەزارەتەکە بەھۆی ھێرشەکانی ئێرانەوە بۆسەر وڵاتانی کەنداو لەنێویاندا سعوودیە، ھۆشدارییەکی ئەمنیی بڵاوکردەوە.

لە هۆشدارە ئەمنییەكەدا هاتووە: "داوا لە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەكەمان لە ڕیاز دەكەیم کە بەھۆی خراپی دۆخی ئەمنییەوە، بەپەلە سعوودیە بەجێبھێڵن".

لە ٣ی ئەم مانگە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکانیان لە قەتەر، ئوردن، بەحرێن و کوێت کردبوو کە بەھۆی ھێرشەکانی ئێرانەوە، ئەو وڵاتانە بەجێببھڵن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın