یونیسێف: "بە قووڵی نیگەرانین لە کاریگەرییە کوشندەکانی پێکدادانەکانی ئێران لەسەر منداڵان"
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سندوقی هاریکاریی منداڵانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) بڵاوی كردهوه، لەو هێرشانەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەنجامیانداوە نزیکەی ١٨٠ منداڵ گیانیان لەدەستداوە، هەروەها نیگەرانیی خۆی لە کاریگەرییە کوشندەکانی جەنگ لەسەر منداڵان دەربڕی.
لەو ڕاگەیاندراوەدا کە لەلایەن یونیسێفەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بە کاریگەریی هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل لەسەر منداڵان لە ئێران کراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەبارەت بە دۆخی ئێران کە هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیلی تێدا بەردەوامە، هاتووە: "یونیسێف بە قووڵی نیگەرانە لە کاریگەرییە کوشندەکانی بەردەوامی پێکدادانە سەربازییەکان لەسەر منداڵان لە ئێران. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن نزیکەی ١٨٠ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆری دیكهش برینداربوون".
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشك خراوهته سەر ئەوەی کە ١٦٨ لەو منداڵانەی لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، تەمەنیان لە نێوان ٧ بۆ ١٢ ساڵدایە و، لە ٢٨ی شوباتدا لە کاتی وانەخوێندندا لە قوتابخانەی بنهڕهتی کچان لە شاری میناب لە باشووری وڵات، بەهۆی بۆردومانەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە لە قوتابخانەکانی پێنج ناوچەی جیاوازی دیکەی ئێراندا کە هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیلیان تێدا بەردەوامە، ١٢ منداڵی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
ههر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە كراوه کە گیانلەدەستدانی منداڵان، دڕندەیی جەنگ و ئەو توندوتیژییە نیشان دەدات کە دژی منداڵان ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بۆ چەندین نەوە کاریگەری لەسەر خێزانەکان بەجێ دەهێڵێت.
هاوكات لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە چوارچێوەی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییدا، دەبێت منداڵان و قوتابخانەکان بپارێزرێن و بکرێنە پەناگەی ئارام".
ئاماژه بهوهیش كرا کە بەردەوامی هێرشەکان وای کردووە منداڵان ڕووبەڕووی توندوتیژیی زیاتر ببنەوە، زیانگەیشتن بە ژێرخانی مەدەنی هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی منداڵان و، هاتووە: "ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن لانی کەم ٢٠ قوتابخانە و ١٠ نەخۆشخانە لە ئێران زیانیان بەرکەوتووە. ئەم دۆخەش دەبێتە هۆی پەککەوتنی دەستڕاگەیشتنی منداڵان بە خوێندن و خزمەتگوزاریە تەندروستییە سەرەتایییەکان".
له ڕاگهیهندراوهكهدا داوا لە هەموو لایەنەکان کراوە بەرپرسیارێتییەکانیان لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتییدا بگرنە ئەستۆ و پاراستنی مەدەنییەکان فهراههم بکەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
