جيهان

ترەمپ: "هێشتا بژاردەی هێرشی زەمینییم بۆ سەر ئێران تاوتوێ نەکردووە"

Emirhan Demir  | 06.03.2026 - نوێکردنەوە : 06.03.2026
ترەمپ: "هێشتا بژاردەی هێرشی زەمینییم بۆ سەر ئێران تاوتوێ نەکردووە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد ئەو کۆمێنتانەی باس لەوە دەکەن هێزەکانی ئەمریکا هێرشی زەمینی دەکەنە سەر ئێران "بێهوودەن" و، پەیامی ئەوەی دا کە هێشتا بژاردەیەکی وەهای لە مێشکدا نییە.

لە دیمانه‌یه‌كیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی NBC News، ترەمپ باسی لەو هێرشانە کرد کە ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیان پێکردووە.

ترەمپ جەختی لەسه‌ر ئه‌وە کردەوە کە خێرایی و توندیی هێرشەکان بەردەوام دەبن و، هەڵسەنگاندنی بۆ لێدوانه‌كانی وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی کرد کە گوتبووی "ئامادەین" بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی زەمینیی هێزەکانی ئەمریکا.

ترەمپ ئەو لێدوانه‌ی بە "کۆمێنتی بێهوودە" ناوزه‌ند كرد و، پەیامی ئەوەی دا کە هێشتا بژاردەیەکی وەها لە مێشکیدا نییە.

گوتیشی: "ئەمە کات کوشتنە. هەموو شتێکیان لەدەستدا. هێزی دەریاییان لەدەستدا. هەرچییەکیان هەبوو کە دەکرا لەدەستی بدەن، لەدەستیان چوو".

هه‌روه‌ها ترەمپ جەختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردەوە کە دەیەوێت پێکهاتەی سەرکردایەتی ئێران بە تەواوی لەناو ببات و، نایەوێت هەمان سیستم بنیات بنرێتەوە.

گوتیشی: "دەمانه‌وێت ئێرانییەکان سەرکردەیەکی باشیان هەبێت. هەندێک کەسم لە مێشکدایە کە پێموایە کارێکی باش دەکەن. هەنگاوم ناوە بۆ پاراستنی ئەو کەسانە لەناو شەڕەکەدا. چاودێریان دەکەین، بەڵێ".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın