İbrahim Yozoğlu, Sefa Tetik
22 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2026
فێستیڤاڵی تەکنۆفێست ماڤی وەتەن بەردەوامە و لە کۆتایی هەفتەدا هاووڵاتیان کەڵک لە پشووەکانیان وەردەگرن بۆ سەردانیکردنی فێستیڤالەکە.
فێستیڤاڵی تەکنۆفێست ماڤی وەتەن کە لە چوارچێوەی تەکنۆفێستی ٢٠٢٦دا ڕێکخراوە، ھێز و سەربەخۆیی و تواناکانی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا لە دەریاکاندا نیشان دەدات.
فێستیڤاڵەکە کە ئاژانسی ئانادۆڵو ھاوبەشی پەیوەندییە جیھانییەکانێتی و، وەزارەتی بەرگریی و وەقفی تیمی تەکنۆلۆجیای تورکیا (وەقفی T٣) لە بەڕێوەبەرانی سەرەکی فێستیڤاڵەکەن، لە فەرماندەیی کۆمەڵگای کەشتیسازیی گۆڵجوک لە پارێزگای کۆجائەلی بەردەوامە.
لە فێستیڤالەکەدا، نوێترین تەکنۆلۆجیا و پیشەسازیی بەرگریی تورکیا بە تایبەتی لە بواری دەریاوانی نمایش دەکرێت.
سەردانیکەران ئەو دەرفەتەیان هەیە لە لە نزیکەوە سەیری دوایین پێشکەوتنەکانی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا بکەن و پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی هەفتەدا خەڵکانێکی زۆر سەردانی فێستیڤالەکە بکەن.