Ethem Emre Özcan
06 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2026
بەیڕوت - AA
سوپای ئیسرائیل هێرشی نوێی ئاسمانیی كرده سەر شارۆچکەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان.
ئیسرائیل بەردەوامە لەو هێرشانەی کە لە دووی ئادارەوە دهیانكاته سهر لوبنان.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی لوبنان (NNA)، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ئەمڕۆ شارۆچکەکانی ساریفا، عەیتا شەعەب، تولین، سوانا ، مەجدەل سیلیم، عەنکوون، خیام و قەلەوییەیان لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.
هەروەها سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر شارۆچکەی دۆرس لە ناوچەی بەعلبەک لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە.