به فڕۆكهی بێفڕۆكهوان هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەخچیڤان
Baki
باکو - AA
به فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش كرایه سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی لە کۆماری خۆسەری نەخچیڤانی سەربە ئازەربایجان.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی ئازەربایجان بڵاوکراونەتەوە، به فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەخچیڤان. بانگهشهی ئهوهیش کرا هێرشەکە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دراوە.
یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانهكان بهر فڕۆکەخانەکە کەوتووە و ئهوانی دیكه لە ناوچەکانی دەوروبەری کەوتوونەتە خوارەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دیمەنەکانی پەیوەست بە هێرشەکە بڵاوکرانەوە، کە دەنگی تەقینەوە لە فڕۆکەخانەکەوە دێت و دووکەڵ بەرز دەبێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
