ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران: ''لە کورترین ماوەدا ڕێبەری نوێ دیاری دەکرێت''
Istanbul
ئیستانبول - AA
ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران، ئەحمەد خاتەمی ئاماژەی بەوە کرد کارەکان بۆ دیاری کردنی جێگرەوەی عەلی خامنەیی بەردەوامن و، لە کورترین ماوەدا دیاری دەکرێت.
لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤزیۆنی فەڕمی وڵاتەکەی، ئەحمەد خاتەمی زانیاری زیاتری لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێ خستەڕوو.
ئەحمەد خاتەمی باسی لەوە کرد کە ناوی پاڵێوراوەکان بۆ پۆستی ڕێبەری نوێی شۆڕش دیاری کراون و بەم زووانە ڕادەگەیەنرێن.
هەروەها ئەحمەد خاتەمی هۆکاری دواکەوتنی هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێی بۆ باری جەنگ گەڕاندەوە و، ئاماژەی بەوە کرد لە ئێستادا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کاروباری وڵات بەڕێوە دەبات.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە هۆشداری دا لەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل دەیانەوێت ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەزایان بکەنە ئامانج، لەبەرئەوە دەبێت بە پلان و وریاییەوە کار بکەن.
دوێنێ ئێوارە بانگەشەی ئەوە کرا مۆجتەبا خامنەیی لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەزایاندا وەک ڕێبەری نوێ هەڵبژێردراوە.
بەپێی ماددەی ١١١ی دەستوور، تا دیاری کردنی ڕێبەری نوێ، ئەنجوومەنێکی سێ کەسی بە بەشداری سەرکۆمار و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری وڵات بەڕێوە دەبەن.
