جيهان

لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان ١٥ کەس کوژران

- لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر بەیروت پایتەختی لوبنان و ژمارەیەک ناوچەی باشووری ئەو وڵاتە، ١٥ کەس کوژران.

Stephanie Rady  | 08.03.2026 - نوێکردنەوە : 09.03.2026
لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان ١٥ کەس کوژران

Lebanon

بەیروت ــ AA

لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر بەیروت پایتەختی لوبنان و ژمارەیەک ناوچەی باشووری ئەو وڵاتە، ١٥ کەس کوژران.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی لوبنان "NNA" بڵاویکردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، زنجیرەیەک ھێرشیان کردووەتە سەر بەیروتی پایتەخت و ژمارەیەک ناوچەی باشووری لوبنان.

ھاوکات وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، ١٥ کەس کوژراون.

شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا دژبە ئێران لەسەر ئاستی ھەرێمی بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە و ئێستا شەڕەکەیش لوبنانی گرتووەتەوە، ئەوەیش بەھۆی ئەوەی حزبوڵڵای لوبنان وەک پاڵپشتیکردن لە ئێران، ڕۆژانە ھێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın