Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
كۆشكی سپی كه یه‌كێكه له گرنگترین بیناكانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا، به‌هۆی كۆنییهوه بڕێكی زۆر مشك، قالۆنچه و مێرووله‌ی تێدا ده‌بینرێت و هه‌ندێك شوێنیشی دڵۆپه ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست و سه‌ره‌تا له كه‌ناڵی NBC بڵاوكرایه‌وه سه‌باره‌ت به تێچووی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كۆشكی سپی، نیگه‌رانی و سكاڵاكانی کارمەندانی نێو كۆشكه‌كه له كێشه‌كانی خراوه‌ته‌ڕوو.
به‌و پێیه به‌شێك له بنمیچی كۆشكه‌كه دڵۆپه ده‌كات، هه‌ندێك له ته‌والێته‌كان گیراون، مشك، قالۆنچه و مێرووله‌ی تێدا ده‌بینرێت و كارمه‌ندانی كۆشه‌كه‌كه، به‌به‌رده‌وامی داوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه ده‌كه‌ن.
كاروباری چاككردنه‌وه‌ی كۆشكی سپی له لایه‌ن فەرمانگەیەک به‌ناوی خزمه‌تگوزاریی بینا حكوومییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و راگه‌یه‌نراوه كه ئه‌و كێشانه به‌هۆی كۆنیی بینای كۆشكی سپییه‌وه له‌ئارادان.
كۆشكی سپی له نێوان ساڵانی 1792 بۆ 1800 دروستكراوه و به زیادكردنی چه‌ند به‌شێك له سه‌ده‌ی 19دا، بووه به‌م كۆشكه‌ی ئێستا و وه‌ك شوێنی مانەوەی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا لە ماوەی حوکمڕانییان و بینای حكوومه‌ت به‌كارده‌هێنرێت.