Gülbin Yıldırım,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
02 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، به جیاوازییه‌كی كه‌م، گه‌وره‌ترین گۆڕانكاریی باجی 30 ساڵی رابردووی ئه‌و و ڵاته‌ی په‌سه‌ند كرد كه بڕه‌كه‌ی ترلیۆنێک و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاره.
ره‌شنووسه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌كه‌ی كۆمارییه‌كان كه رێژه‌ی باجی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له سه‌دا 35ه‌وه بۆ لە سه‌دا 20 داده‌به‌زێنێت، كاتژمێر 02:00 به‌كاتی واشنتۆن خرایه ده‌نگدانه‌وه و به 51 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رانبه‌ر بە 49 ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ند كرا.
سه‌رجه‌م سیناتۆره دیموكراته‌كان دژی ره‌شنووسه‌كه بوون و بۆب كرۆكه‌ر تاكه سیناتۆری كۆماریخواز بوو كه دژی بوو.
كرۆكه‌ر رایگه‌یاند ئه‌و ره‌شنووسه كورتهێنانی بوودجه به‌بڕی ترلیۆنێك دۆلار زیاد ده‌كات و له‌به‌رئه‌وه ده‌نگی به نه‌خێر داوه.
په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ره‌شنووسه كه رێژه‌ی باجی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له سه‌دا 35ه‌وه بۆ لە سه‌دا 20 داده‌به‌زێنێت، له ئه‌نجوومه‌نی پیران سه‌رباری دژایه‌تییه‌كان، به گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌تی تره‌مپ و كۆماریخوازه‌كان له‌مساڵدا داده‌نرێت.
دیموكراته‌كان به‌توندی ره‌خنه له كۆماریخوازه‌كان ده‌گرن كه له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه به پڕۆژه‌یاساكه‌دا چوونه‌ته‌وه و داوایان كردووه، دوا ره‌شنووسی یاساكه كه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردووه‌وه ئاماده‌كراوه، بخرێته به‌رده‌میان.
به‌ڵام كۆماریخوازه‌كان به‌ر له ده‌نگدانه‌كه به چه‌ند كاتژمێرێك رهشنووسهكهیان خستووه‌ته به‌رده‌م دیموكراته‌كان كه له 500 لاپه‌ڕه پێكهاتووه.
ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له ڕه‌شنووسه‌كه‌دا به ده‌ستنووس له‌لایه‌ن سیناتۆره دیموكراته‌كانه‌وه، بووه جێگای مشت‌ومڕ.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ رای گشتی، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و گۆڕانكارییانه چین به ده‌ستنووس له ره‌شنووسه‌كه‌دا ئه‌نجامدراوه.
سه‌ركرده‌ی كه‌مایه‌تیه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، جێك شومار، پێش ده‌نگدانه‌كه رایگه‌یاند: "ئایا پرۆژه یاساكه‌مان خوێندووه‌ته‌وه؟ نه‌خێر، چونكه هێشتا به‌ده‌ست ده‌ینووسن. به‌درێژایی ئه‌زموونی دوورودرێژم له سیاسه‌تدا پرۆژه یاسایه‌كی هێنده جیاوازم نه‌بینیوه كه هێنده دووره له عه‌قلانی، هێنده نه‌گونجاو له هه‌لومه‌رجه‌كانی وڵات، هێنده دوور له پێداویستی ئه‌مریكییه‌كان".
به‌هۆی به‌رده‌وامی كۆماریخوازه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری كه تا كه‌مێك پێش ماوه‌ی ده‌نگدانه‌كه هه‌ر به‌رده‌وامبوو بۆئه‌وه‌ی پشتیوانی پێویست ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن بۆ پرۆژه یاساكه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو كاردانه‌وه‌ی سیناتۆره‌كان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه به‌ڵام بێ چاوپیاخشاندنه‌وه به‌ته‌واوی مانا رێگای لهبهردهمكرایهوه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.
سیناتۆرانی كۆماریخوازه‌كان كه به سه‌ركه‌وتووی له ده‌نگدانه‌كه ده‌رچوون، ئێستا له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له باڵه‌كه‌ی دیكه‌ی كۆنگریس له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بنه‌وه و، ده‌ست به قۆناغی رێككه‌وتن ده‌كه‌ن. هۆكاری ئه‌وه‌یش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، مانگی رابردوو پرۆژه یاسایه‌كی دیكه‌ی باجی په‌سه‌ند كرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌مان ناوی هه‌بوو و هه‌ندێ رای جیاوازیشی له‌سه‌ربوو.
ئه‌گه‌ر كۆماریخوازه‌كان پرۆژه یاساكه به 51 ده‌نگ تێپه‌ڕێنن له‌بری 60 ده‌نگ له ئه‌نجوومه‌نی پیران، ئه‌وا له كۆتاییدا قۆناغی رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه یاسا نوێیەكه له هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی كۆنگریس ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
ئه‌گه‌ر ئەو پرۆژه یاسایەی لەسەری رێكدەكهون، له كۆنگرێس په‌سه‌ندبكرێت، ئه‌وا وه‌ك دوایین قۆناغ ده‌خرێته به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ بۆ واژوو كردنی.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌نجامی ئه‌و ده‌نگدانه كرد كه كاته‌كانی به‌یانی له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامدرا.
تره‌مپ خوازیاره پێش كۆتایی ساڵ پرۆژه یاسای باج كه تیایدا گه‌وره‌ترین كه‌مكردنه‌وه‌ی 30 ساڵی رابردوو له‌خۆده‌گرێت بێته به‌رده‌ستی و، رایه‌یاند: "هه‌نگاوێكی دیكه نزیكبووینهوه له ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی باج بۆ خانه‌واده لێهاتووه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا. به‌تایبه‌تی سوپاسی سه‌ركرده‌ی زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران، میتج ماكونیل و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی دارایی، ئۆرین هاج ده‌كه‌م كه رێنموونی پرۆژه یاساكهمانیان كردووه. تامه‌زرۆم پێش کریسمس پرۆژه یاساكه واژوو بكه‌م".