Evren Aydemir,Ramal Abdullah Mahmood
11 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2018
به‌رلین – AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ ره‌خنه‌ی له بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گرت بۆ سه‌پاندنی باجی گومرکی هاورده‌كراو له ئه‌ورووپاوه بۆ ئه‌مریكا و رایگه‌یاند له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر.
ئه‌نگێلا مێركڵ له كه‌ناڵی ARD ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی دۆناڵد تره‌مپ گرت و گوتی: "رێگه به فریودان ناده‌ین. ئه‌گینا به پێچه‌وانه‌وه ده‌كه‌وینه خۆ".
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه جگه له باجی گومرک خستنه‌سه‌ر پۆڵا و ئه‌له‌منیۆم له ئه‌گه‌ری دانانی مه‌رجی گومرکی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله ئه‌ڵمانییه‌كان له لایه‌ن ئه‌مریكا، رێوشوێنی به‌رفراوان به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌گرنه به‌ر و هه‌وڵ ده‌ده‌ن وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپاش بۆ لای خۆیان رابكێشن.
ئه‌نگێلا مێركڵ نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری داوه واژوو له‌سه‌ر راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی لووتكه‌ی G-7 نه‌كات.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.