Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
14 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ خه‌مباری خۆی به هۆی هێرشه‌کەی پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ده‌ربڕی كه یەک کوژراو و چوار برینداری لێكهوتهوه و رایگه‌یاند "پێویسته گۆڕان به‌سه‌ر پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌مان دابێت له‌باره‌ی تیرۆر".
تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر نووسیویەتی: "تابڵێی خه‌مبارم به‌هۆی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه‌ی كراوه‌ته سه‌ر پاریس. له خاڵێكدا وڵاتان ناچارن چاویان بكه‌نه‌وه و ببینن چی ده‌قه‌ومێت. ئه‌م جۆره نه‌خۆش و رق و كینه‌یه یه‌كانگیر نابێت له‌گه‌ڵ وڵاتێكی لێوان‌لێو له خۆشه‌ویستی، ئاشتیخواز و سه‌ركه‌وتوو. پێویسته گۆڕان به‌سه‌ر پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌مان دابێت له‌باره‌ی تیرۆر".
هاوکات كۆشكی سپی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه دوێنێ كه‌سێك له نزیك گۆڕه‌پانی ئۆپێرای شاری پاریس به چه‌قۆ هێرشیكرده سه‌ر خه‌ڵكی پیاده و له ئاكامدا كه‌سێكی کوشت و چواری دیكه‌شی برینداركرد كه برینی دوویان سه‌خته.