Sarmand Hameed
13 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2018
جاكارتا - AA
بۆمبێکی چێنراو لە نزیک بنکەیەکی پۆلیس لە شاری سیدوارجۆ لە هەرێمی جاوەی رۆژهەڵات، رۆژهەڵاتی ئیندۆنیزیا تەقییەوە.
رۆژنامەی "زە جاکارتا گلۆب" لە فرانس بارینگ مانگەرس، گوتەبێژی پۆلیسی جاوی گواستووەتەوە کە "بۆمبێک لە نزیک بنکەی پۆلیسی تامان تەقیوەتەوە".
تاکو ئێستا پۆلیس هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی زیانی گیانی تەقینەوەکە نەداوە.
ئەو بنکەیەی پۆلیس کە لە شاری سیدوارجۆ کراوەتە ئامانج دەکەوێتە تەنیشت شاری سورابایا کە بەیانی ئەمڕۆ بە سێ هێرشی خۆکوژی کە لە لایەن خێزانێکەوە کە لە شەش کەس پێکهاتبوون ئەنجامدرا، کرایە ئامانج.
لە ئاکامی ئەو هیرشانەدا وێڕای گوژرانی هەر شەش خۆکوژرەکە، لانی کەم حەوت کەس کوژران و زیاتر لە ٤٠ کەسی دیکە بریندار بوون.