Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
31 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
سیناتۆری كۆماریخوازه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ویلایه‌تی كارۆلینای باشوور، لیندسی گراهام رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان له سووریا شتانێكی بۆ باسكردووه كه نه‌یزانیوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌ئێستادا قۆناغی كشانه‌وه‌كه خاوبووه‌ته‌وه.
گراهام له‌دوای چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ تره‌مپ له كۆشكی سپی، لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نووسان دا.
له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا، گراهام گوتی: "هه‌رگیز هێنده‌ی دوای كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا ده‌نفۆرد هه‌ستم به‌باشی نه‌كردووه له‌باره‌ی ئه‌و ئاراسته‌ی بۆ ده‌ڕۆین. پێموایه به شێوه‌یه‌كی ژیرانه كاره‌كان خاودهكهینهوه. پێم وایه سه‌رۆك ئه‌م قۆناغی خاوكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه داناوه تا باجێكی زیاتر به‌وانه‌ی دیكه بدات و زیاتریان پێ ئه‌نجامبدات."
گراهام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، تره‌مپ له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق، باسی ئه‌وه‌ی بۆ فه‌رمانده‌كان كردووه كه داعش به‌ته‌واوی كۆتایی نه‌هاتووه و بوونه‌ته هۆی كرانه‌وه‌ی چاویان.
گراهام كه پێشتر كاردانه‌وه‌ی توندی نیشاندا به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه له سووریا، رایگه‌یاند "(تره‌مپ) زۆر شتی بۆ باسكردم كه نه‌مده‌زانین. له‌ئێستادا له‌باره‌ی سووریا وای لێكردووم زۆر باشتر هه‌ست بكه‌م. به‌ڵێنی ته‌واو له‌ناوچوونی داعشی دا. هێشتا له‌و خاڵه‌دا نین، به‌ڵام به‌ڵێنی ته‌واوكردنی ئه‌و كاره‌ی دا".
گراهام دواتر له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسی له‌وه كرد كه زۆر شت فێربووه له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا و ئه‌وه‌ش مایه‌ی دڵنیاییه بۆم.
گوتیشی: "سه‌رۆك له هه‌ر كشانه‌وه‌یه‌ك كه له سووریاوه ده‌كرێت ئه‌مانه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات: یه‌ك، داعش ته‌واو له‌ناو ده‌چێت. دوو، ئێران له‌و شوێنانه جێگیرنابێت كه چۆڵده‌كرێن. سێ، هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان ده‌پاریزرێن. سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ كاتێک قۆناغی كشانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كات له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و هاوپه‌یمانانمان كار ده‌كات بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئامانجانه".