Mustafa Melih Ahıshalı,Hemın Othman Mohammed
31 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رپرسانی وڵاتەکەی له‌گه‌ڵ شاندی تاڵیبان له چوارچێوه‌ی "سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌فغانستان" كۆبوونه‌ته‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له تارانی پایته‌خت سازیكرد، قاسمی پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، عه‌لی شه‌مخانی بۆ ئه‌فغانستان، دوێنێ له تاران به‌رپرسانی وڵاتەکەی و شاندی تاڵیبان دانوستانیان ئه‌نجامداوه.
گوتیشی: "دوای سه‌ردانه‌كه‌ی شه‌مخانی بۆ ئه‌فغانستان، دوێنێ شاندێكی تاڵیبان له تاران بوو".
قاسمی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شانده‌كه له‌گه‌ل جێگری به‌رپرسی كاروباری سیاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس عراقچی كۆبووه‌ته‌وه و گوتی: "له سه‌دا 50ی خاكی ئه‌فغانستان له‌ده‌ستی تاڵیباندایه. له ئه‌فغانستاندا كێشه‌ی ناسه‌قامگیری و ئاسایش هه‌یه. له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌شره‌ف غەنی-دا كۆبوونه‌وه كراوه. ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه (ی تاران)؛ دروستكردنی دیالۆگه له نێوان گرووپه‌کانی ئه‌فغانستان و حكوومه‌تدا و به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی".