Zehra Ulucak,Ramal Abdullah Mahmood
02 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2019
ساوپاوڵۆ/ئه‌نقه‌ره – AA
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی به‌ڕازیل، جاییر بۆلسۆنارۆ سوێندی یاسایی بەجێگەیاند و ده‌ستبه‌كار بوو.
BBCی بڵاویکردەوە، جاییر بۆلسۆنارۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی به ئۆتۆمبێلی سهركراوهی جۆری Rolls Royce له كاتهدرائیەتی بهڕازیلیاوه چوونه ته‌لاری په‌رله‌مان و ناوبراو سڵاوی له‌و لایه‌نگرانه‌ی كرد كه به‌بۆنه‌ی سوێندخواردنهكهیهوه له‌و ناوچه‌یه كۆببوونه‌وه و پاسه‌وانانی ئه‌سپسوار و ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی جلی سڤیلیان پۆشیبوو یاوه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی جاییر بۆلسۆنارۆ-یان ده‌كرد.

هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌نگاریا، ڤیكتۆر ئۆربان و سه‌رۆكی پورتوگال، مارسیلۆ رێبێلۆ دی ساوزا به‌شدارییان له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كرد.
جاییر بۆلسۆنارۆ له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، په‌یمانی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی دا له وڵاته‌كه و داوای هاریكاری له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و داوای "په‌یماننامه‌ی نیشتمانی" كرد بۆ رزگاركردنی حوكمڕانی له گه‌نده‌ڵی و به‌كارهێنانی ئابووری بۆ مه‌رامی خراپ و به‌ڵێنی دا وڵات "له ئایدۆلۆجیا" دابڕنێت و كۆمه‌ڵگا به جۆرێك بونیات بنێته‌وه كه جیاكاری تیادا نه‌بێت.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-یش له رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتێكه‌وه پیرۆزبایی له جاییر بۆلسۆنارۆ كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی به‌ڕازیل.