11 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2020
بوێنیس ئایریس - AA
له به‌ڕازیل له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٧٤ كه‌سی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٧٤ كه‌سی دیكه به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٩ هه‌زار و ٦٨٠ كه‌س.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبووان بە په‌تاكه، ٣٢ هه‌زار و ٩١٣ حاڵه‌ت زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته، ٧٧٢ هه‌زار و ٤١٦ حاڵه‌ت و ٣٢٥ هه‌زار و ٣٩٥ تووشبووش چاك بوونه‌ته‌وه.
ڤایرۆسه‌كه به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایه‌تی ساوپاوڵۆ كه دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه، به جۆرێك ١٥٦ هه‌زار و ٣١٦ حاڵه‌ت له‌وێ تۆمار كراون و نۆ هه‌زار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، به‌ڕازیل كه له‌ڕووی ئاماری تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین تۆمار كردووه، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له‌ڕووی ژماره‌ی تووشبووان به په‌تاكه له دوای ویلاتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی دووه‌می گرتووه.