10 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشته، حه‌وت ملیۆن و ٣٣٦ هه‌زار و ٣٣ كه‌س.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له جیهان، بڵاوی كردووەتەوە كه تاكو ئێستا ٤١٤ هه‌زار و نۆ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ ملیۆن و ٦١٧ هه‌زار و ٩٦٧ کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سێ ملیۆن و ٣٠٤ هه‌زار و ٥٧ كه‌سیش هێشتا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
زۆرترین ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تا جیهانگیره و گیانله‌ده‌ستدان به‌و ڤایرۆسه له ئه‌مریكا تۆماركراون، به جۆرێك كه دوو ملیۆن و ٤٥ هه‌زار و ٧١٥ كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و ١١٤ هه‌زار و ١٥١ کەسیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.