15 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له به‌ڕازیل ٨٤٤ کەسی دیكه بەهۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوە، كۆی گشتیی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لەو وڵاتە بهرزبووەتهوە بۆ ١٣ هەزار و ٩٩٣ کەس.
ماڵپه‌ڕی Globo.com له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل-ه‌وه بڵاوی كردووەتەوە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٤٤ کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوە، بەوەیش كۆی گشتیی ئەو کەسانەی لەو وڵاتە بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە بهرزبووەتهوە بۆ ١٣ هەزار و ٩٩٣ کەس.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له به‌ڕازیل، ١٣ هه‌زار و ٩٤٤ حاڵه‌ت زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته، ٢٠٢ هه‌زار و ٩١٨ تووشبوو.
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Worldometer به‌ڕازیل له تۆماركردنی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان و گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه له ریزی شه‌شه‌می وڵاتاندا دێت.
دانیشتووانی به‌ڕازیل ٢٠٩ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌سه و ڤایرۆسه‌كه به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاته له‌نێو وڵاتانی ئه‌مریكای لاتینیدا.