Muhammed Ali Kamal
11 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له وڵاتی چین دوای ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا، هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند، كاربه‌ده‌ستانی باڵای شاری وهان سەربە پارێزگای هوبێ كه سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه، له‌كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیای فه‌رمیی چین-دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌رپرسی كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی هوبێ و سكرتێری پارتی كۆمۆنیستی چین، جانگ جین و سه‌رۆكی كۆمیسیۆنه‌كه، لیو ینگزی و كاربه‌ده‌ستی خۆجێی خاچی سوور، جانگ چین له پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له‌جێگه‌ی جانگ و لیو، جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی نیشتمانی ته‌ندروستی چین، ڤانگ خشنگ داده‌نرێت.
هاوكات كاربه‌ده‌ستی باڵا له په‌كین، چین یشین به‌مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتییكردنی كاره‌كانی رێگرییكردن له بڵابوونه‌وه‌ی په‌تاكه و كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه، ره‌وانه‌ی وهان كراوه.
باس له‌وه‌شده‌كرێت له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌سته باڵاكان له پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، ره‌نگه له‌لایه‌ن پارتی كۆمۆنیستی چین-یشه‌وه سزابدرێن.