Fuat Kabakcı
21 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2020
په‌كین - AA
جێگری وه‌زیری زانست و ته‌كنه‌لۆجیای چین، شو نانپینگ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زووترین كات له كۆتایی مانگی نیساندا ده‌ست ده‌كه‌ن به تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤاكسینه‌ی دژ به په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) په‌ره‌ی پێدراوه.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ''رۆژانه‌ی گه‌ل''، شو باسی له‌وه كرد كه زانایانی وڵات له ٢٠ی كانوونی دووه‌مه‌وه تا ئێستا ئاسایش و ته‌ندروستی گه‌لیان كردووه‌ته كاری هه‌ره له پێشینه‌یان و، به‌هه‌موو تواناكانی به‌رده‌ستیان كاری زانستیان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا هه‌ن.
شو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه پێشبینی ده‌كه‌ن زووترین كات له كۆتایی مانگی نیساندا ده‌ست بكرێت به پێدانی ئه‌و ڤاكسینه به یه‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ تاقیكردنه‌وه.