گەشتەکانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران راگیران
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سامی جەلال: ''بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا سەرجەم گەشتەکانی نێوان ھەرێم و ئێران رابگرێت''.
Arbil
ههولێر - AA
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سامی جەلال: ''بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا سەرجەم گەشتەکانی نێوان ھەرێم و ئێران رابگرێت''.
بڕیارهكهی وهزارهتی ناوخۆی ههرێمی كوردستان دوای ئهوه هات كه بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند شارێکی ئێران راگهیهندرا و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کورستان چەند پێشنیازێکی ئاراستهی وەزارەتی ناوخۆ كرد.
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سامی جەلال بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''دوای پێشنیازەکەی وەزارەتی تەندروستی بۆ راگرتنی گەشتەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا سەرجەم گەشتەکانی نێوان ھەرێم و ئێران رابگرێت''.
سامی جەلال گوتیشی ''بڕیارەکە تەنیا گەشتی گەشتیاران دەگرێتەوە و ھاوردە و ھەناردەی کەلوپەل و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ھێشتا قسەی لەبارەیەوە نەکراوە''.
دوێنێ پێنجشەممە، وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سامان بەرزنجی چەند پێشنیازێکی خستەر بەردەم وەزارەتی ناوخۆ کە بریتی بوون لە 'رێگریکردن لە ھاتنە ژوورەوەی ھەموو ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە ئێرانەوە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن لە گشت خاڵە سنوورییەکان، ئەم رێگرییە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان نەگرێتەوە کە لە ئێستادا لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانن به مهرجێك دوای گهڕانهوهیان ماوهی ١٤ رۆژ له ژێر چاودێری پزیشكی دابن، رێگریکردن لە گشت ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆ سەردانیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێرانتا کاتێکی نادیار'
دوای ئەم پێشنیازەش ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشنازەکانی کردە بڕیار و گەشتەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێرانی راگرت.
به پێی دوایین لێدوانی فهرمی بهرپرسانی ئێران، ژمارهی ئهو كهسانهی لهو وڵاته بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان لهدهستداوه بهرزبووهوه بۆ چوار كهس.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن