Haydar Karaalp
20 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2020
بەغدا - AA
عێراق، بە هۆى بڵاوبوونەوەى جۆرى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆناوه لە ئێران و گيان لەدەستدانى دوو كەس بڕياريدا ڤيزە بەو ئێرانيانە نەدات كە دەيانەوێت بێنە وڵاتەكەوە.
لە بڕيارێكدا كە واژووى وەزيرى ناوخۆيى عێراق ياسر ئەلياسرى لەسەرە، تێيدا هاتووە پاش بڵاوبوونەوەى جۆرى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا (كۆڤيد-١٩) لە ئێران و گيان لەدەستدانى دوو هاووڵاتى ئێرانى بڕياردرا ڤيزە بەو ئێرانيانە نەدرێت كە دەيانەوێت بێنە عێراقەوە تاكو راگەيەندراوێكى نوێ.
پێشتر عێراق رايگەياند بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسەكەوە دەرگايەكى سنوورى لەگەڵ ئێران داخستووە.
هەروەها وەزارەتى گواستنەوەى عێراق رايگەياند سەرجەم گەشتە ئاسمانييەكانى چوون و هاتن لەگەڵ ئێرانی هەڵپەساردووە.