Sarmand Hameed
24 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2020
بەغدا - AA
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە پهتای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV) لە وڵات تۆمار نەکراوە، هەروەها رێککاری پێویست بۆ پشکنینی ئەو گەشتیارانەی لە چین و ئەو وڵاتانەی ئەو پەتایە تیایاندا تۆمارکراوە، گرتووەتەبەر.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، سەیف بەدر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، عێراق تا ئێستا بە تەواوەتی خاڵییە لە پەتای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV) و هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتاکە لە وڵاتدا تۆمارنەکراوە.
سەیف بەدر جەختی لەوە کردەوە کە ناوەندی نیشتمانی بۆ پاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان سەر بە وەزارەتی تەندروستی هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتاکەی تۆمارنەکردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد کە رێککاری پێویستیان لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان گرتووەتەبەر بۆ پشکنینی ئەو گەشتیارانەی لە چین و ئەو وڵاتانەی ئەو پەتایە تیایاندا تۆمارکراوە.
دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاندبوو، ٥٧١ كهس تووشی پهتای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV) بوون كه نزیكه له نهخۆشیی ههوكردنی توندی سییهكان ناسراو به SARS و ١٧ كهس بههۆی پهتاكهوه گیانیان لهدهستداوه.
لە سەرتاسەری جیهانیش تا ئێستا ٦٢٢ حاڵەتی تووشبوون لەوەتەی دۆزینەوەی ڤایرۆسەکە لە ناوەڕاستی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ەوە، تۆمارکراوە.